لەسەر پارە دزراوەکەی بەغدا دووبەرپرس بانگێشتی لیژنەی دەستپاکی دەکرێن
  2022-10-23       453       

رۆژى چوارشەممە 26ى تشرینى یەکەمى 2022، لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانی عێراق بانگێشتی سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى عێراق و دیوانى چاودێریی دارایی دەکات لەبارەى دۆسیەى "دزینى" 2.5 ملیار دۆلارەکە لە بانکى رافیدەین.

لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانی عێراق میوانداریى هەریەک لە عەلا ساعیدى، سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی عێراق و رافل یاسین خزەیر، سەرۆکى دیوانى چاودێریی دارایی دەکات بۆ تاوتوێکردنى دۆسیەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارەکە لە بانکى رافیدەین و لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو رێوشوێنانە چین کە لەبارەى ئەو دۆسیەوە لەلایەن ئەو دوو دامەزراوەیەوە گیراونەتەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە دادگە لەسەر ئەو پرسە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک بەرپرس و خاوەن کۆمپانیا دەرکردووە کە تۆمەتبارن بەوەى لەو دۆسیەیە گلاون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×