وەزارەتی دارایی عێراق دەست بەسەر موڵک و ماڵی پێنج بەرپرسدا دەگرێت
  2022-10-23       517       

وەزارەتی دارایی عێراق لە فەرمانێکدا کە میژووی 20ی ئەم مانگەی لەسەرە، موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی 5 بەرپرسی حکومیی دەخاتە ژێر چاودێرییەوە و دەستیان بەسەردا دەگرێت. 

ئاوێنه‌: ئەو بەرپرسانە ئەرکی لێپرسراوێتیی فەرمانگە دارایی و باجەکانیان هەبووە و پێشتر دەستیان هەبووە لە بردنی پارەیەکی زۆر لە خەزێنەی دەوڵەت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، بەرپرسەکان لە فەرمانگەکانی باج و خەراج و وەزارەتی داراییدا لێپرسراوێتییان هەبووە و هەموو موڵک و ماڵیان دەستی بەسەردا گیراوە.

میدیای عێراق دەڵێت "دەستبەسەردا گرتنی سەروەت و سامانی ئەو بەرپرسانە، لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە بۆ دۆزینەوەی 2.5 ملیار دۆلاری دزراو کە ماوەیەکە مشتومڕی زۆری ناوەتەوە.

ناوی بەرپرسەکان:

1- زیا عەبدولخالق ئەلزەیدی
2- زوهەیر جومعە حەمادی
3- ئوسامە حوسام جودە
4- قەیس مەحمود ئەلزەیدی
5- سامر عەبدولهادی ئەلروبیعی

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×