شاره‌وانی به‌غدا رایده‌گه‌یەنێت، حكومه‌تی عێراق لەو هەوڵدایە بۆ دروستكردنی وزه‌ی كاره‌با له رێگه‌ی به‌كارهێنانی زبڵه‌وه. دەشڵێت، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جیهانی بواری وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و نرخی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، گونجاو بێ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.
ئاوێنه: ئەمرۆ شەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2022، محه‌ممه‌د روبه‌یعی، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی واعی راگه‌یاند، شاره‌وانی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی گۆڕینی زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ وزه‌ی كاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه بیانییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان و، پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ، زبڵ و پاشماوه‌كان ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كاره‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ره‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی كاره‌بایان له‌باره‌ی پرۆژه‌كه وه‌رگرتووه و ئێستا له قۆناغی ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانن بۆ هه‌نگاونان بـــۆ ده‌ستپێكردنی پــــرۆژه‌كــه.
روبه‌یعی جەختیشی کردووەتەوە لەوەی کە پرۆژه‌كه له چه‌ندین وڵاتان سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌و وڵاتانه زبڵ وه‌كو سووته‌مه‌نی به‌كارده‌هێنن و پێیوایه ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه له عێراقیش ده‌بێته هۆی زیادكردنی داهات و بووژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.