پەرلەمانتارێکی پارتی لەبەغدا دهڵێت، لەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدات. بهوتهی ئهو، کێشە لەنێوان سوننەو شیعەیە لەسەر وەزارەتەکان ههیهو پێویستە ئەوان بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو وەزارەتانەی بەریان دەکەوێت.
ئاوێنه: کاڤین شێخ سەعید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی حزبهكهی ڕاگەیاندووه، ''بڕیار بوو دوێنێ شەممە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بەکابینەی حکوومەتی نوێی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن و کۆبونەوەکە دوا خراوە بۆ بەیانی دوشەممە، پێموابێت سبەی دوشەممەش ئەستەمە کۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و ھێشتا کۆتلەکانی نێو پەرلەمان ڕێک نەکەوتوون.''
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت، "لەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدات، کێشە لە نێوان سوننە و شیعەیە لەسەر وەزارەتەکان و پێویستە ئەوان بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو وەزارەتانەی بەریان دەکەوێت.''
کاڤین شێخ سەعید ئاشکرای کرد، "سەرۆک بارزانی ئەو وەزارەتانەی هەڵبژاردووە کە بەر کورد کەوتوون، بەڵام بە فەرمی ناوی وەزیرەکان ڕانەگەیەندراوە، ئەو ناوانەی بۆ پۆستی وەزارەتەکان دێن لە پشکی کورد، فەرمی نین و ناوی وەھمین، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی وەزیرە کوردەکان یەکلا دەکرێتەوە بۆ حکوومەتی نوێی عێراق.''
لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە ١٣ی ئهم مانگهدا، لەتیف رەشید بەسەرکۆماری عێراق هەڵبژێردراو محەمەد شیاع سودانی-یش راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
بەپێی دەستور پێویستە سودانی لەمیانی ٤٠ رۆژدا، کابینەکەی پێکبهێنێتو لیستی ئەندامانی کابینەکەی پێشکەش بەپەرلەمان بکات.