دزیى سەدە چۆن کرا؟
  2022-10-23       915       


چیرۆکی‌ دزینی‌ ٣.٧ تریلیۆن دینار (٢.٥ ملیار دۆلار) هەنگاو بەهەنگاو

رێبولر عه‌وره‌حمان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق

هەفتەی‌ پێشووتر پرۆسەیەکی‌ دزیی‌ سامانی‌ گشتیی‌، هاووڵاتیانی‌ عێراق و تەنانەت ناوەند و میدیا نێودەوڵەتییەکانیشی‌ تاساند، دزیەک کە ناوی‌ لێنرا (دزی‌ سەدە) و بەیەکێک لە گەورەترین پرۆسەکانی‌ دزیکردن لە سامانی‌ گشتیی‌ وڵاتێک هەژمار دەکرێت، ئەم پرۆسەیە چۆن روویدا؟ کێ پارەکەی‌ دزیوە؟ چۆن دزرا؟ کێ هاوکار و پشتیوانی‌ پرۆسەکە بووە؟ کێ لەبەرپرسانی‌ باڵا تێوەگلاون؟ لێرەدا بەپێی‌ راپۆرت و زانیارییەکان هەنگاو بەهەنگاو باسی‌ دەکەین. بەهیوام تاقەتی خوێندنەوەیتان هەبێت.

+لە ٢٦-٢-٢٠١٧، حەیدەر عەبادی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ ئەوکات بڕیارێکی‌ دەرکرد کە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌، وردبینی‌ لە سەرجەم مامەڵەی‌گێڕانەوەی‌ ئەماناتی‌ گومرگی‌ و باجەکان بکات پێش سەرفکردنیان. (دواتر روونکردنەوە لەسەر ئەمە دەدەین).

+لە ١٣-٧-٢٠٢١ سەرۆکی‌ ئەوکاتی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمان نووسراوێک ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ دەکات و تیایدا داوا دەکات دەستەی‌باج خۆی‌ بەتەنها وردبینی‌ لەپرۆسەی‌ سەرفکردنی‌ پارەی‌ ئەماناتەکاندا بکات و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی لەو بابەتە دووربخەنەوە.

+لە ٢٧-٧-٢٠٢١ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نووسراوێک بۆ سەرۆک وەزیران دەنێرێ و داوای‌ بۆچوونی‌ لێدەکات، کە ئایا چاودێری‌ دارایی‌لەسەر وردبینیکردن بەردەوام بێت؟ یان بەپێی‌ پێشنیازەکەی‌ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمان بکەن و دووربکەونەوە؟ هاوکات پشتیوانی‌لەبۆچوونەکەی‌ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ دەکات.

+لە ٢٨-٧-٢٠٢١ دوو کۆمپانیای‌ تازە بەناوی‌ یەک کەسەوە دامەزرا، ئەمە هەمان ئەو کەسەیە کە کۆمپانیایەکی‌ تریشی‌ بەناوەوەیەو لە٦-٧-٢٠٢١ دایمەزراندووە، واتە ٢٢ رۆژ پێش ئەو وادەیە، ئەمە روونە کە ئەم کۆمپانیایانە بۆ ئەم پرۆسەی‌ دزیە دامەزراون، پاشان ئەم کەسە،ئەو پارەیەی‌ کە دزیویەتی‌ لەگەڵ کەسێکی‌ تر کە ئەویش کۆمپانیای‌ هەیە بەشکردووە. (ئەوەی‌ روونە ئەم کەسانە تەنها رووخسارن بۆ چەنددزێکی‌ تری‌ گەورەتر کە ئەوان دزە راستەقینەکەن و خەڵکی‌ باڵادەستن).

+رۆژی‌ ١-٨-٢٠٢١ نووسنگەی‌ سەرۆک وەزیران نووسراوێکی‌ دەرکردووەو تیایدا پشتگیری‌ لە پێشنیازەکەی‌ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی‌دەکات کە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ لەپرۆسەی‌ وردبینیەکە دوور بخرێتەوە.

+رۆژی‌ ٣-٨-٢٠٢١ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمان نووسراوێکی‌ تر ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ دەکات و تیایدا داوا دەکات دیوانی‌چاودێری‌ دارایی‌ دەست لەکارەکەی‌ هەڵبگرێت.

+رۆژی‌ ٤-٨-٢٠٢١ بڕیاری‌ دەستبەکار بوون بۆ بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ نوێی‌ دەستەی‌ گشتیی‌ باج دەرچوو، واتە بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ دەستەی‌باج گۆڕدرا.

+رۆژی‌ ١٠-٨-٢٠٢١ دەستەی‌ گشتیی‌ باج نووسراوێکی‌ ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ کردووەو جەختی‌ کردۆتەوە کە ئەوان بەتەنها وردبینی‌لە مامەڵەکانی‌ گێڕانەوەی‌ پارەی‌ ئەماناتی‌ کۆمپانیاکان دەکەن بەبێ دەستێوەردانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌.

+رۆژی‌ ٢٦-٨-٢٠٢١ وەزیری‌ دارایی‌ نووسراوێک دەردەکات کە تیایدا داوا لە دەستەی‌ گشتیی‌ باج دەکات کە خۆیان بەتەنها پرۆسەی‌وردبینیەکە ئەنجام بدەن.

+رۆژی‌ ٣١-٨-٢٠٢١ دەستەی‌ دەستپاکی‌ (نەزاهە) نووسراوێک بۆ دەستەی‌ گشتیی‌ باج دەنێرێت و تیایدا دەڵێت کە گومانیان لەسەرفکردنی‌ یەکێک لەو چەکە بانکیانە هەیە کە تایبەتە بە سەرفکردنی‌ ئەماناتەکان، بەڵام دەستەی‌ دەستپاکی‌ لەبری‌ ئەوەی‌ پرۆسەکە رابگرێتو لێکۆڵینەوەی‌ وردتر بکات، بەدەق دەڵێت (ئێمە داوای‌ راگرتنی‌ پرۆسەکە ناکەین) ئەم قسەیەشیان پشت بەست بەنووسراوێکی‌ دەستەی‌گشتیی‌ باج نووسیوە کە ناردویانە بۆ دەستەی‌ دەستپاکی‌ و تیایدا وتوویانە هیچ زیانێک بە دارایی‌ گشتیی‌ بوونی‌ نییە.

+رۆژی‌ ٩-٩-٢٠٢١ یەکەم چەکیی‌ بانکیی‌ ئەم دزیە گەورەیە دەرکرا، لەماوەی‌ ١١ مانگدا ٢٤٧ چەکیی‌ بانکیی‌ کە کۆی‌ هەموویان دەکاتە٣.٧ تریلیۆن دینار (٢.٥ ملیار دۆلار) دەرکرا، دواهەمین چەکیی‌ بانکیی‌ لە رۆژی‌ ١١-٨-٢٠٢٢ دەرکرا و پارەکان هەمووی‌ لەلایەنکۆمپانیاکانەوە وەرگیران.

+لەمانگی‌ ٣-٢٠٢٢ جارێکی‌ تر بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ دەستەی‌ باجی‌ گشتیی‌ گۆڕدرا، واتە ئەم دزیە لەسەردەمی‌ دوو بەڕێوەبەری‌ گشتیداکراوە نەک تەنها یەک بەڕێوەبەر.

+رۆژی‌ ١٠-٤-٢٠٢٢ سەرۆکی‌ پێشووی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمان و خاوەنی‌ بیرۆکەی‌ دوورخستنەوەی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ لەپرۆسەی‌وردبینی‌ ئەماناتەکان، وەک راوێژکاری‌ دارایی‌ و ئابووری‌ سەرۆک وەزیران دەستبەرکاربوو. ئەوەی‌ مایەی‌ سەرنجە ئەم راوێژکارەپسپۆڕیەکەی‌ ئەندازیاریی‌ میکانیکە.

+رۆژی‌ ١٦-٨-٢٠٢٢ وەزیری‌ دارایی‌ عێراق (عەلی‌ عەلاوی‌) دەستی‌ لەکارکێشایەوەو لەنامەی‌ دەستلەکارکێشانەوەکەیدا نووسیویەتی‌(چەندین تۆڕی‌ نهێنی‌ و فراوان لە بەرپرسانی‌ گەورە و بزنسمانەکان و سیاسییەکان و فەرمانبەرە گەندەڵەکانی‌ دەوڵەت لە سێبەردا کاردەکەنبۆ کۆنترۆڵکردنی‌ هەموو سێکتەرەکانی‌ ئابووری‌، ملیارەها دۆلار لە خەزێنەی‌ گشتیی‌ رادەکێشن، ئەم تۆڕانە لەلایەن حزبە گەورەکان وپارێزبەندی‌ پەرلەمانیی‌ و چەکیی‌ یاساوە دەپارێزرێن).

+رۆژی‌ ١٦-٨-٢٠٢٢ ئەنجومەنی‌ وەزیران ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری‌ نەوتی‌ راسپارد بۆ ئەوەی‌ بە وەکالەت وەزارەتی‌ دارایی‌بەڕێوەبەرێت.

+رۆژی‌ ٢١-٨-٢٠٢٢ دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ بەعداد| کەرخ، نووسراوێکی‌ ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ کردووەو تیایدا باس لەبوونی‌ حاڵەتی‌گەندەڵی‌ دەکات لە سەرفکردنی‌ پارەی‌ ئەماناتی‌ باج و گومرگی‌ و داوای‌ راگرتنی‌ سەرفکردنی‌ کردووە، بەڵام دادگاکە هیچ رێوشوێنی‌لێکۆڵینەوەی‌ نەگرتۆتە بەر، بۆنموونە فەرمانی‌ دەستگیرکردنی‌ بۆ هیچ کەسێک لەو گەندەڵانە دەرنەکردووە.بەڵکو نووسراوی‌ بانگهێشتکردنی‌دەرکردووە، کە ئەمەش پاش دەرکەوتنی‌ دزیەکە بووە.

+رۆژی‌ ١١-١٠-٢٠٢٢ مستەفا کازمی‌ سەرۆک وەزیران نووسراوێکی‌ ئاڕاستەی‌ دەستەی‌ دەستپاکی‌ کردووەو فەرمانی‌ پێکردوون کەلێکۆڵێنەوە بکەن لە زانیاری و لێدوانەکان سەبارەت بە بوونی‌ سەرپێچی‌ لە پرۆسەی‌ سەرفکردنی‌ پارەی‌ ئەماناتی‌ باج و گومرگ.

+رۆژی‌ ١١-١٠-٢٠٢٢ پەرلەمانی‌ عێراق بەکۆی‌ دەنگ بڕیاری‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ بۆ راسپاردنی‌ ئیحسان عەبدولجەبار بە وەزیری‌ دارایی‌رەتکردەوە.

+رۆژی‌ ١٢-١٠-٢٠٢٢ وەزیری‌ دارایی‌ بە وەکالەت (ئیحسان عەبدولجەبار) داوایەکی‌ ئاڕاستەی‌ مستەفا کازمی‌ کردو داوای‌ لێکرد لەوپۆستە وەکالەتەی‌ بیبورێت، لە داواکەیدا نووسیویەتی‌ (دزیەکە بەشێوەیەکی‌ رەها زۆر روونە، بڕیارەکەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران بە رەتکردنەوەی‌راسپاردنم بۆ وەزیری‌ دارایی‌ لەبەرژەوەندی‌ ئەوانەیە کە دەستیان بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا گرتووە و ئەوانەش کە رێگەیان داوە ئەو چەکەبانکیانە دەربکرێن و ئەوانەش کە رێگەیان بەسەرفکردنی‌ داوە)، هەروەها نووسیویەتی‌ (زۆرێک لەسەرکردەکانی‌ وڵات ئامۆژگاریان کردم کەئەو وەزارەتە جێبهێڵم)، هەروەک وتویەتی‌ (پلان و هەوڵی‌ کۆمەڵێک لایەن بۆ ئەوەبوو کە لێپرسینەوەو رێوشوێنەکانم لەوەزارەتی‌ دارایی‌بەزووترین کات رابگرن).

+رۆژی‌ ١٨-١٠-٢٠٢٢ مستەفا کازمی‌ سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە بابەتی‌ دزیەکە پەیوەندیدار نییە بەحکومەتەوە، بەڵکو پەیوەندیدارە بەفەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانی‌ وەزارەتی‌ داراییەوە، هەروەک وتیشی‌ کە دادگا چەندین مانگە بەهێمنی‌ دەستی‌ بە لێکۆڵینەوەکانی‌ کردووە،بەڵام هەندێک کەس و لایەن زانیان کە لێپرسینەوەکان دەگاتە ئەوان، بۆیە هەوڵیان دا کە فەوزایەک دروست بکەن و بەوەش گەندەڵەراستەقینەکان بشارنەوە.

+رۆژی‌ ١٩-١٠-٢٠٢٢ عەلی‌ عەلاوی‌ وەزیری‌ دەستلەکارکێشاوەی‌ دارایی‌ بەیاننامەیەکی‌ دەرکردو تیایدا هاتووە کە ئەو لە ١-١١-٢٠٢١نووسراوێکی‌ ناردووە بۆ دەستەی‌ گشتیی‌ باج و تیایدا داوای‌ کردووە داواکارییەکانی‌ گێڕانەوەی‌ ئەماناتەکان جێبەجێ نەکەن تا ئەوکاتەی‌رەزامەندی‌ وەزیر وەردەگرن، بەڵام دەستەی‌ گشتیی‌ باج پابەندی‌ ئەو نووسراوە نەبوون، بەڵکو بە هاوبەشی‌ لەگەڵ بانکی‌ رافیدەین هەستاونبە سەرفکردنی‌ ئەو بڕە پارانە بەبێ ئەوەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ هیچ ئاگاداریەکی‌ هەبێت.

+رۆژی‌ ١٩-١٠-٢٠٢٢ بانکی‌ مەرکەزی‌ عێراقی‌ نووسراوێکی‌ ئاڕاستەی‌ سەرجەم بانکەکان کردووە و تیایدا حساباتی‌ ئەو ٥ کۆمپانیایەی‌ بۆبنێرن کە دەستیان بەسەر ئەو پارەیەدا گرتووە، هەروەها ئەو کەسانەی‌ کە هەستاون بە سەرفکردنی‌ ئەو چەکە بانکیانە.

ئەو پێنج كۆمپانیایەی کە پارەكەیان بردووە
شركه‌ الحوت الاحدب للتجاره‌ العامه‌ محدوده‌ المسۆولیه‌
بڕی (982 ملیار) دیناری راكێشاوە
شركه‌ ریاح بغداد للتجاره‌ العامه‌ محدوده‌ المسۆولیه‌
بڕی (477 ملیار) دیناری راكێشاوە
شركه‌ القانت للمقاولات العامه‌ المحدوده‌
بڕی ( ترلیۆنێك و 185 ملیار) دیناری راكێشاوە
شركه‌ المبدعون للخدمات النفگیه‌ المحدوده‌
بڕی (433 ملیارو 15 ملیۆن) دیناری راكێشاوە
شركه‌ بادیه‌ المسا‌و للتجاره‌ العامه‌ محدوده‌ المسۆولیه‌
بڕی (624 ملیار) دیناری راكێشاوە
کۆی گشتی: 3 تریلیۆن و 701 ملیار دینار

تێبینی‌:
یەکەم: بەپێی‌ یاسای‌ عێراقی‌ ئەماناتی‌ کۆمپانیا و کەس تایبەت بە باج و گومرگ، ئەگەر لەماوەی‌ ٥ ساڵدا وەرینەگرێتەوە، ئەوا دەبێتە موڵکی‌دەوڵەت و دەچێتە سەر خەزێنەی‌ دەوڵەت، ئێستا ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە داوای‌ ئەماناتەکانیان بکەنەوە، ئەوا دەبێ حکومەتی‌ عێراق بیانداتەوە.

دووەم: بەپێی‌ لێکۆڵینەوەکان و ئەو میوانداریی‌ و لێپرسینەوانەی‌ کە لەلیژنەکانی‌ دارایی‌ و نەزاهەی‌ پەرلەمان کراون، ئەم پرۆسەی‌ دزیەوردەکاریی زۆر سەیرو سەمەرە و بەرنامە بۆ داڕێژراوی‌ تیایدایە، لەوانەش تەنانەت گواستنەوەی‌ ئەو فەرمانبەرانەی‌ بانک کە ئامادە نەبوونکاروبارەکانی‌ سەرفکردنی‌ ئەو پارانە رایی بکەن.

سێیەم: کۆی‌ گشتیی‌ ئەم پارەیەی‌ کە دزراوە، تەنها لە دوو لقی‌ بانکی‌ رافیدەین سەرفکراون.

چوارەم: سەرنج بدەن رۆڵی دیوانی چاودێری دارایی چەند گرنگە لە پاراستنی سامانی گشتی، ئەو دیوانەی لەهەرێمی کوردستان بەتەواویپشتگوێخراوەو هیچ کار بە راپۆرتەکانیان ناکرێت.

پێنجەم: لە عێراق وێڕای لیژنەیەکی نەزاهەی پەرلەمان و دەستەیەکی نەزاهەی زۆر چالاک کە سەدان کەسیان داوە بەدادگا، ئەم هەموو ملیارەدزراوە، بیربکەنەوە لە کوردستان دەبێ چەند ملیار دۆلار دزرابێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×