ئیمامێکی شیعەکان: چوارشەممەی داهاتو رەمەزانە
  2022-10-24       763       


ئیمامێکی شیعەکان لە عێراق کە بە هەڵوێستە جیاوازەکانی دەناسرێتەوە، رایدەگەیەنێت، چوارشەممەی داهاتو یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە و داوای لە شوێنکەوتوانی کردوە لەو رۆژەوە بە رۆژو بن.

ئاوێنه‌: فرقەد ئەلقەزوینی، ئیمامێکی ئاینزای شیعەکانە و لەدایکبوی پارێزگای کەربەلایە، ئەو کە لە عێراق و لەناو شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعەدا پەیڕەوکار و شوێنکەوتویی تایبەت بە خۆی هەیە، لە هەڵوێستێکی جیاوازدا ئاشکرایکرد کە چوارشەممەی داهاتو یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەو ئیمامەی شیعەکان خشتەی کاتەکانی بانگ و بە رۆژی بونیشی لەگەڵ پەیامەکەیدا بڵاوکردوەتەوە، جیاوازییی خشتەکەش ئەوەیە لە بەرامبەر ساڵی 2022ی زاینیدا، ساڵی 1402ی کۆچی نوسراوە، لەکاتێکدا ئێستا ساڵی 1444ـی کۆچییە.

ئەو ئیمامەی شیعەکان کە خۆی بە زنجیرەی یەکێک لە نەوەکانی ئیمامی حسێن ناو دەبات و یەکێکیش بوە لە خوێندکارەکانی محەمەد سادق سەدر، ساڵی 2020یش لە پەیامێکدا رایگەیاندبو، "کەعبەی راستەقینە شاری دێرینی ئورە لە پارێزگای زیقار نەک ئەوەی ئێستا بە کەعبە ناسراوە"، بۆیە وەک پاڵپشتییەک بۆ پەیامەکەی، لەگەڵ ژمارەیەک لە شوێنکەوتوانی سەردانی ناوچەی ئوری کرد و تیایدا بانگیدا و نوێژی تێدا کرد.

خشتەی کاتەکانی بە رۆژبون بەگوێرەی پەیامەکەی فرقەد ئەلقەزوینی:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×