بەرپرسێکی پێشوی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی بانگێشتی دادگا دەکرێت
  2022-10-24       434       


پارێزگاری پێشوی بابل سێ فەرمانی چوونە بەردەم دادگای بۆ دەردەکرێت،بەتۆمەتى ئەوەى پۆستەکەى بۆ سوودى کەسی بەکارهێناوە.

ئاوێنه‌: 23ى تشرینى یەکەمى 2022، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ بڕیارى دژى پارێزگارى پێشووترى بابل دەرکردووە بۆ ئەوەی لە دادگە ئامادە بێت، ئەوەش بەتۆمەتى بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ سودی کەسی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراقدا هاتووە ئەو پارێزگارە زەویی شەهیدانى داوەتە کەسانێک کە شەهیدیان نییە و هەروەها خانووى بەکرێ گرتووە بەبێ ئەوەى کرێکەی بدات.

هەربۆیە ئەو بەرپرسەى پێشووترى بابل بەگوێرەى ماددەى 331ى یاساى سزادانى عێراقى ئەو فەرمانانەى بۆ دەرکراوە کە سزاکەى بەندکردن و پێبژاردنى داراییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×