عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراق رای گەیاند كە فڕۆكەیەكی تایبه‌ت لە بەغداوە چوار ملیار دۆلاری گواستووەتەوە بۆ توركیا و ئەمەیش هەواڵێكی سەرسوڕهێنەرە كە لە عێراق روو دەدات.
ئاوێنە: دووشه‌ممە 24ی تشرینی یه‌كه‌م، عالیه نسه‌یف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له ئه‌كاوتنی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، پێش مانگێگ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه به چوار ملیار دۆلار، به‌ره‌و توركیا رۆیشتووه.
نسه‌یف ئه‌وه‌یشی نووسیوه كه كۆمپانیای پاراستنی ته‌ناهیی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گۆڕاوه و كۆمپانیایه‌كی وه‌همی وه‌ریگرتووه. پاشان ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانه، روونی كردووه‌ته‌وه كه مافیاكان كامێراكانیان كوژاندووه‌ته‌وه و پاشان خاڵی پشكنینیان چۆڵ كردووه.