وەزیری ناوخۆی عێراق: یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەکە دەستگیركرا
  2022-10-24       868       
وێنەی نور زوهێر جاسم، یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەكییەكانی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەكە كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركرا

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکەی دەستەی گشتیی باجەکانی لە بانکی رافیدەین دەستگیركردوە لەكاتێكدا كە دەیویست لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بچێتە دەرەوەی وڵات.

ئاوێنە: عوسمان ‌غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"عێراق ئەمانەتە لە گەردنمان. رێگە بە دزینی پارەی عێراق نادەین و نەرمی بەرامبەر هیچ كارێك نانوێنین كە زیان بە ئاسایشەکەی بگەیەنێت."

وەزیری ناوخۆی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد، "هێزێکی تایبەتمان لە قارەمانانی وەزارەتی ناوخۆ نارد بۆ دەستگیرکردنی (نور زوهێر جاسم) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەو کاتەی هەوڵیدەدا لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە بچێتە دەرەوەی وڵات."

ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاندبو"دوای سەعاتێكی ترو بە دیاریکراوی 06:30ی ئێوارە، تۆمەتباری یەکەم بە راکێشانی پارەکانی سپاردەی باجەکان بەناوی نور زوهێر جاسم لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بەرەو فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دەڕوات. تۆمەتبارەکە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە جۆری GLEX بە T7MBH تۆمارکراوە، دەڕوات."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×