نرخی نەوت بەرزبووەوە
  2022-10-25       383       

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرزبووەوە و بەشێک لە زیانەکانی رۆژی دووشەممەی قەرەبووکردەوە.

ئاوێنە: رۆژی سێشەممە 25-10-2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 93 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 84 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، چالاکی بازرگانی لەو وڵاتە بۆ ماوەی چوار مانگی یەک لە دوای یەک لە مانگی 10 دا دابەزیوە و ئەوەش ئاماژەیەکی داوە بە بازرگانان بەوەی کە رەنگە بانکی ناوەندیی ئەمریکا وەک چۆن پلانی بۆ داڕشتووە بەردەوام نەبێت لە تووندکردنەوەی خێرای سیاسەتی نەختی؛ ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار لە رۆژی سێشەممە کە بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کانزاکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×