دادوەرێك: سێ تۆمەتباری دۆسیەی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەكە بە كەفالەت ئازادكران
  2022-10-25       465       

دادوەر زیا جەعفەر، جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخ رایگەیاند، سێ تۆمەتباری دۆسیەی دۆسیەی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەكەی داهاتى باج، بە كەفالەت ئازادكران.

ئاوێنە: دادوەر زیا جەعفەر كە هاوكات دادوەری یەكەمە لە دادگای لێكۆڵینینەوەی نەزاهەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاند"پرسی ئازادكردنی تۆمەتبارەكان بە كەفالەت لە دەسەڵاتی دادوەرانی لێكۆڵینەوەیەو لە ژێر چاودێری دادگا باڵاكاندایە."

هەروەها وتیشی"سێ تۆمەتباری لە كۆی چوار تۆمەتباری لە دەستەی باجەكان بە كەفالەت ئازادكراون، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە كە خۆی چۆتە بەردەمق دادگا، راگیراوە، هەروەها جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستەكەش لە بنكەی پۆلیسی ساڵحیە دەستگیركراوەو تۆمەتبارێكی دیكەش لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە."

ئەو دادوەرە هێمای بۆ ئەوەش كردوە، تۆمەتبار (نور زوهێر)یش دەستگیرکراوە، فەرمانى بانگهێشتکردنیش بۆ سەرۆکی پێشوی لیژنەی دارایی، هەیسەم ئەلجبوری دەرکراوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەیسەم ئەلجبوری گرتەبەر، ئەویش ئەمڕۆ بە پشت بەستن بە بانگهێشتنامەکە هاتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەبەردەم دادگادا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت". 

ڕونیشی كردەوە كە "پێشبینی دەكرێت لێكۆڵینەوەكان ناوی نوێی تێبكەوێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×