پەرلەمانتارێكی پارتی: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر 15 وەزارەتی كابینەی نوێی حكومەت دەدرێت
  2022-10-25       357       

پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ئاشکرای کرد، تا ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی 15 وەزیر بۆ وەزارەتەکان یەکلادەکرێنەوە و بەھۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان پڕکردنەوەی ژمارەیەک وەزارەت دوادەکەوێت.

ئاوێنە: خەلیل غازی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند "تا ئیستا دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق یەکلانەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر 15 وەزارەت بدرێت و ئەوانی دیکەش لە ماوەی یەک مانگدا یەکلابکرێنەوەو دەنگیان لەسەر بدرێت، پێم وایە وەک کابینەکانی ڕابردو ژمارەیەک وەزارەت بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن و ناکۆکییان لەسەرە."

خەلیل غازی رونی کردەوە: "ململانێ لەسەر ژمارەیەک وەزارەت ھەیە و کوتلەکان ناگەنە ھیچ ئەنجامێک، ئەوەش ھۆکارە بۆ ئەوەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوا بکەوێت، کێشمەکشێمی لایەنەکان لەسەر ھەندێ وەزارەت پرۆسەکەی خاو کردوە، چونکە یەکلاکردنەوەی ئەو وەزارەتانە ھەندێک زەحمەتە بۆ لایەنەکان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×