پەرلەمانتارێكی یەكێتی: نرخی ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم 500 دینارە بۆ لیترێك
  2022-10-25       383       

بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نرخی ئەو نەوتەی لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ هەرێم 500 دینارەو هەرلایەنێك بێ ئاگایانە یان بەمەبەست نرخی زیاتر دەڵێت، ئامانجی گران هێشتنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕدا.

ئاوێنە: بڕیار رەشید، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"نرخی ئەو نەوتەی لە بەغداوە دەنێردرێت بۆهەرێم کەمترە لە ٥۰۰ دینارو هەوڵی هەرزانکردنی زیاتری دەدەین، هەر لایەنێک بێ ئاگایانە یان بەمەبەست نرخی زیاتر دەڵێت و وەکو مژدانە دەیدات بە گوێی هاوڵاتیاندا گومان دەکەین  ئامانجیان گران هێشتنەوەی نرخی نەوتە لەبازاڕ و قازانجی کەسییان لەوەدایە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە بەرواری ۲٠۲۲/۱٠/۹، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاسەتەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردوە پرسیاری بڕ و نرخەکەی لەکۆمپانیاکە کردوە. کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەرواری ۲٠۲۲/۱٠/۱٦ بێ گەرانەوە بۆ کۆبونەوەی لیژنەکانی وەزارەتی نەوت وەڵامی داوەتەوە لە بڕو نرخەکەی کە نوسراوە نرخەکە بۆ هەر لیترێک بە ۷٥٠ دینارە،  ئەمەش ڕاست نییە بەڵکو وەزارەت خۆیان دەڵێن ٥٠٠ دینار بێت."

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتوشیەتی"دیارە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دڵخۆشبون بەو نوسراوە و بەو نرخەی کە ئەسڵەن راست نییە، بۆیە کەوتنە لێدواندان کە (بەغدا بە چ نرخێک نەوت بینێرێت بەو نرخە دابەشی دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا) واتە ۱٥٠ هەزار بۆ هەر بەرمیلێک جگە لە گواستنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×