پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، داوایەكی پێشكەش بە پەرلەمان كردوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتنی متمانەدا بە كابینەی حكومەتەكەی ئەنجام بدرێت.
ئاوێنە: رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە سومەریە نیوزی راگەیاند"سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەسەدا 80ی كابینەی حكومەتەكەی یەكلایی كردۆتەوە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"سودانی داواكارییەكی پێشكەش بە پەرلەمان كردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنی متمانەدان و دەنگدان لەسەر پێكهاتەی حكومەتەكەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا."
ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی كردوە، رۆژی پێنجشەممە، دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی حكومەتەكەی سودانی بەڕێوەبچێت.