ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنە: چوارشەممە 26ـی تشرینی یەکەم، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، کۆدەبێتەوە.
پێشتر سوودانی داوای له په‌رله‌مانی عێراق كردبوو، كه رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
پێش ئەو داوایەی سوودانی پێکهاتەی کابینەکەی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی خستووەتەڕوو، بۆ یەم مەبەستەش سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێکهاتەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق هاودەنگ بوون.
رۆژی13ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا. دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.