بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق لە پۆستەی دوردەخرێتەوە
  2022-10-27       383       

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەبڕیارێک کەریم کازم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پۆستەی دورخستەوە و بریکاری وەزارەتی گواستنەوە بۆ کاروباری هونەری، بو بە  بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق بە وەکالەت.

ئاوێنە:  نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچوە، بڕیاری دورخستنەوەی کەریم کازم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لە کارەکەی دەرچوە و بەشێوەیەکی کاتیش تاڵب عەبدوڵا بایش، بریکاری وەزارەتی گواستنەوە بۆ کاروباری هونەری ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە وەکالەت وەرگرت.

بەگوێرەی بڕیارەکەش پێداچونەوە بە هەمو بڕیارە وەزارییەکاندا دەکرێت کە لە 20ی ئابی ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ دەرچون و پەیوەست بون بە گواستنەوە و دامەزراندن لە هێڵی ئاسمانی عێراق.

بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ لە زۆرینەی نوسینگەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق کارمەندان مانگرتنیان راگەیاند و داوایان کرد بەڕێوەبەری گشتی هێڵەکەیان لەکارەکەی دوربخرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×