مستەفا کازمی ماڵئاوایی کرد
  2022-10-27       708       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، "ئەمانەتەسکەی سەرشانی رادەستکردەوە و عێراق لە دۆخێکی باشتردایە".

ئاوێنه‌: کازمی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "بە هەموو شەرەف و شانازییەوە ئەمانەت رادەستدەکەین و وڵاتەکە نەک هەر لە دۆخێکی باشتردایە، بەڵکو عێراق خێراترین ئابووری گەشەکردووی وڵاتانی عەرەبییە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کە گەشە بەباشیی دەکات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەو قەیرانە كۆمەڵایەتییەی لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی مانگی تشرینی یەكەمدا روویدا، پاشهاتەكانی، كەشێكی بێمتمانەیی لەنێوان خەڵك و دەزگاكانی دەوڵەتدا دامەزراند".

کازمی پێشنیازیکرد کە هەموو هێزە سیاسییەکان "پشتیوانی لە هەموو هەوڵێکی حکومەتی نوێ بکەن لەسەر ڕێگای سەقامگیری و گەشەکردن هاکار بن، هەروەها بەرگری لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بکەن".

ڕوونیشی كردەوە، لە ڕووی ژمارەوە، "یەدەگی نەختینەمان بە بڕی 49 ملیار دۆلار وەرگرتووە، ئەمڕۆ یەدەگمان 85 ملیار دۆلارە؛ یەدەگی زێڕمان بە بڕی 95 تۆن وەرگرتووە، ئێستا 134 تۆنە، خەزێنەیەكمان وەرگرت كە نزیك بوو لە بەتاڵ، تەنانەت موچەی فەرمانبەرانیش نەتوانرا بدرێت، ئەمڕۆ خەزێنەی وڵات پڕەئەوە ماوە بودجەیەکی باش بەڕێوەی بەرێت."

کازمی لە کۆتاییدا وتی: ئەمڕۆ ئێمە بەرپرسیارێتی ڕادەستی حکومەتی نوێ دەکەینەوە، عێراقیش پێزانینی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە، بووەتە شوێنێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئاڵۆزەکان، کە تیایدا کۆنفرانسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، وەک: کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوبەشی و هاوکاری”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×