محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر وەزیرێکی حکومەتەکەی لە کارەکانیدا لەماوەی سێ مانگدا سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا لە پۆستەکەی دوریدەخاتەوە.
ئاوێنه: عودەی عەواد، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، لەنێوان محەمەد شیاع سودانی و لایەنە سیاسییەکاندا ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەندراو هەیە، بۆئەوەی هەر وەزیرێک لەماوەی سێ مانگدا سەرکەوتوو نەبوو لە ئەرکەکەی، دوربخرێتەوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ڕێکەوتنەکە زارەکی نییە بەڵکو نوسراوەتەوە و هەمووان لەسەری ڕێکەوتون.
ڕۆژی پێنج شەممە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێبەخشرا و ئەمڕۆش سودانی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دەستبەکار بوو.