له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی غاز له‌نزیك یاریگایه‌كی تۆپی پێ له‌ناوچه‌ی تاڵبیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، چوار كەس گیانیان لەدەستداو دەیانی دیكەش برینداربون.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، ته‌قینی تانكه‌رێكی غاز له‌نزیك یاریگایه‌كی تۆپی له‌ناوچه‌ی تاڵبیه گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، تا ئێستاش به‌وردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی ته‌ندروستی برینداره‌كانیان گه‌یاندوه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت، تا ئێستاش گیانله‌ده‌ستدانی چوار کەس پشتڕاستراستکراوەته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ئه‌و تانكه‌ره‌ی كه بوه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا توشی روداوی هاتوچۆ بوه.