تەندروستی عێراق ئاماری توشبوانی شێرپەنجە ئاشكرادەكات
  2022-10-30       383       

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەپێی زیادبونی ژمارەی دانیشتوان، حاڵەتەكانی توشبون بە شێرپەنجە لە عێراق لە زیادبوندان، دەشڵێت، رێژەی توشبون بە شێرپەنجە لە عێراق نزیكەی 80 حاڵەتە بۆ هەر 100 هەزار كەسێك لە ساڵێكدا.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند "حاڵەتی شێرپەنجە لە جیهان و عێراق بەگوێرەی زیادبونی ژمارەی دانیشتوان لە زیادبوندایە، هەروەها شێرپەنجە هێشتا یەکێکە لە 10 هۆکارە یەكەمەكانی مردن لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتیشى "شێرپەنجە کێشەیەکی جیهانییە کە لە گەشەکردندایە، ڕێژەی توشبون بە شێرپەنجە لە عێراق نزیكەی 80 حاڵەتە بۆ هەر 100 هەزار كەسێكی عێراقی لە ساڵێکدا."

سەیف بەدر ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو حاڵەتانەی لە عێراق تۆمارکراون لە چوارچێوەی تێکڕای جیهانیدان، بەو پێیەی کۆی ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە زیاتر لە 30 هەزار حاڵەتی تۆمارکراو کە لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرن."

رونیشیكردۆتەوە"کێشەیەک کە لەبەردەم ئەم بابەتەدایە، ئەویش دواکەوتنە لە دەستنیشانکردنی حاڵەتە شێرپەنجەییەکان، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک."

وتوشیەتی"تا ئێستاش زۆربەی حاڵەتەکان لە قۆناغێکی درەنگدا دەدۆزرێتەوە، واتا لە قۆناغی (سێیەم و چوارەم)ی نەخۆشییەکەدا، كە ئەوەش دوای ئەوەیە نەخۆشییەكە بڵاوبوەتەوە بۆ ئەندامەکانی لەش و چارەسەرەکەی قورسترو گرانتر و ئاڵۆزترە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×