وەزارەتی دارایی عێراق: تا ئێستا دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لە بودجەی 2023دا باس نەكراوە
  2022-10-31       635       

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەكردەیی دەستیان كردوە بە ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2023 و تا ئێستا پرسی دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لەنێو بودجەكەدا باس نەكراوە.

ئاوێنە: عەبدولحسێن جەمال، راوێژكاری دارایی لە وەزارەتەكە، ئەمڕۆ دوشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت"وەزارەتەكەمان بەكردەیی دەستی كردوە بە ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2023 و بەم نزیكانە پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت."

لەبارەی دەستكاریكردنی نرخی دۆلار، عەبدولحسێن جەمال وتویەتی"دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لەچوارچێوەی سیاسەتەكانی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیراندا و ئەوان لەوبارەیەوە بڕیاردەدەن، بەڵام لە بودجەدا تا ئێستا ئەو پرسە باس نەكراوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە سەقفێكی زەمەنی نییە بۆ ناردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بەڵام كاردەكەین لە نزیكترین كاتدا بنێردرێت.

بەرلەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبو، یەكێك لە كارە هەرە لە پێشەكانی حكومەتی نوێی عێراق و وەزارەتەكەیان پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتییە بۆ ساڵی 2023.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×