دژەتیرۆری یەکێتی بووە ئەندامی ژوری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک
  2022-11-01       497       

  

دژەتیرۆری کوردستان بووە ئەندامی ژوری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و لەگەڵ دژە تیرۆری عێراقدا هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان زیاتر دەکەن و دەڵێن، "لە پێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ئارامی زیاتر لەوناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە."  
  
ئاوێنه‌: میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (1ی تشرینی دووەمی 2022) بڵاویکردەوە، "بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروچالاکییەکانی پرسی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر لە سنوری پارێزگای کەرکوک وەفدێکی دژەتیرۆری عێراق بە سەرپەرشتی عەقید روکن ئیهاب جەلیل عەلی ئامر فەجی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک سەردانی بارەگای فەوجی چواری دژەتیرۆریانکرد لە قەرەهەنجیر."  

لە کۆبونەوەکەدا "پرسی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگی زیاتر و ئۆپراسیۆنی ھاوبەش تاوتوێکرا، تەئکیدکرایەوە لە بەرفراوانکردنی کردە ھەواڵگری و سەربازییەکان بۆ دەستگیرکردنی داواکراو و لەیاسا هەڵهاتوان کەلەلایەن دادگاکانی عێراق و ھەرێم بەماددەکانی تیرۆر داواکراون."  

دەشڵێت، "هەردوولا رێکەوتن کە هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان دروست بکرێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری سەربازی فراوانتر بکرێت."  

بڕیار درا دژەتیرۆری یەکێتیش هاوشێوەی هێزە عێراقییەکانی دیکە لە سنوری کەرکوک ئەندامێتی هەبێت لەژوری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە شاری کەرکوک تا کاروبارەکان باشتر رێکبخرێنەوە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×