برنجی ئەمریكی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت
  2022-11-04       521       

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی تایبەت بە سەبەتەی خۆراك گەیشتووە عێراق و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراكی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی گەیشتووەتە عێراق و بەمنزیكانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نموونەی برنجەكە وەرگیراوە و نێردراوە بۆ پشكنین لە لایەن بەشی كۆنترۆڵ و كوالێتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانییەوە و لە پكشنین دەرچووە و دواتر دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

جەختیكردەوە، “وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەوڵدەدات ئەو سەبەتە خۆراكەی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت كوالێتییەكەیان باش بێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×