وەزارەتی بازرگانی عێراق: دەست بە دابەشكردنی دەیەمین سەبەتەی خۆراك دەكرێت
  2022-11-05       351       

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، فەرمانیان کردوە بە کۆمپانیای تایبەت بە دابەشکردنی خۆراک بۆ ئەوەی دەیەمین سەبەتەی خۆراک لە ساڵی 2022دا دابەش بکات، پرۆسەکەش سەرەتا لە ناوچە هەژارنشینەکاندا دەستپێدەکات.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە، هەمو ئامادەکارییە هونەریی و تەکنیکییەکان بۆ دابەشکردنی دەیەمین سەبەتەی خۆراک تەواو کراون و خۆراکی پێویستیش گەیشتوەتە کۆگاکان، هەمو ئەو کەسانەشی ناویان لە فۆرمی خۆراکدا هەیە دەتوانن لە سەبەتەی خۆراک سودمەند بن، سەرەتاش لە ناوچە هەژارنیشنەکانەوە دەست بە پرۆسەکە دەکرێت.

ئەوەش هاتوە، داوا لە هەمو بریکارەکانی خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەکەن سەردانی کۆگاکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەیەمین سەبەتەی خۆراک لەمساڵدا و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

وەزارەتی بازرگانی عێراق وتوشیەتی، پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لەرۆژانی پشوشدا بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی لەماوەیەکی زۆر نزیکدا و بەبێ کەموکورتی بەسەر هاوڵاتیان دابەش بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×