هەڵوێستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبارەی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی لەبەغدا
  2022-11-08       834       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لەبارەی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی لە بەغدا رایگەیاند، لەنزیكەوە چاودێری لێكۆڵینەوەی دەسەڵاتە نێوخۆییەكان دەكەین لەبارەی هۆكاری مردنەكەی.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، مردنی هاوڵاتییەكی ئەمریكی بەناوی ستیڤن ئیدوارد ترۆیل لە بەغدا پشتڕاستدەكەینەوە.

وتوشیەتی، لە نزیكەوە چاودێری لێكۆڵینەوەكانی دەسەڵاتیی ناوخۆیی دەكەین سەبارەت بە هۆكاری مردنەكەی.

جەختیشی كردۆتەوە، ئامادەی پێشكەشكردنی هەمو هاوكارییەكی پێویستین بە خانەوادەكەی و لەبەر رێزی خانەواكەی لەم كاتە سەختەدا، هیچ لێدوانێكی دیكەمان نابێت.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×