ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای شەقڵاوە "نارنجۆكێك بە ژمارەیەک ژینگەپارێزدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێنجیان برینداربون."
ئاوێنە: موحسین قەسرۆکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، بە پێگەی "زاری كرمانجی" راگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج کەس بە برینداری گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە."
وتیشی، بریندارەکان ژینگەبارێزن لە شارەوانی شەقڵاوە، لەکاتی پاککردنەوەی رێڕەوی ئاو بەوتەی خۆیان نارنجۆکێکیان هەڵگرتوەتەوە و لەئەنجامی دەسكاریكردنیدا پێیاندا تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" برینی دو کەسیان سەختەو ئەوانی تر برینەکەیان باشەو بۆچارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکرێن."