مه‌لا به‌ختیار ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌وت سه‌رۆك وه‌زیران له‌دواى نه‌مانى سه‌دام حسێن هاتۆته سه‌ركار، به‌ڵام ئه‌وه دۆخى عێراقه كه ئێستا ده‌بینرێت، ده‌شڵێت:"من له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كان نیم بۆ خوشگوزه‌رانى، به‌ڵكو ئه‌و پرسه به‌به‌ڵێن ناكرێت‌و پێویسته بكرێته كردار".
ئاوێنە: مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی له‌میانى لەکۆڕبەندی ئاشتی‌و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدهۆك ڕایگه‌یاند، "عێراق له 1921 دروستبوه، هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته جه‌نگى یه‌كه‌م‌و دوه‌م‌و جه‌نگى ساردیشى بینى‌و ئێستاش له‌سه‌رده‌مى عه‌وله‌مه‌یه، واته عێراق چوار سه‌رده‌ه‌مى بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه‌تى كه هه‌موان ده‌یبینن".
ده‌شڵێت:"حه‌وت سه‌رۆك وه‌زیران له‌دواى سه‌دام هاتۆته سه‌ركار، ده‌ستورێكمان هه‌یه كه هه‌میشه‌ییه‌و هیچ كه‌س له‌كوردستان‌و عێراق ناتوانن ده‌ستكارى بكه‌ن، به‌ڵام كام له‌ماده ده‌ستوریه‌كان جێبه‌جێكراون به‌تایبه‌ت ماده‌ى 140؟".
وتیشى:"له‌دواى 100 ساڵ‌و چوار سه‌رده‌مى جیاواز، دۆخى عێراق له‌چیدایه؟، هه‌مومان خه‌ونمان به‌وه‌وه ده‌بینى سه‌دام بڕوخێت، له‌دواى 20 ساڵ عێراق به‌ئه‌سته‌م ده‌توانێت له‌دواى هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران دابنێت، ئه‌و خوشگوزه‌رانیه‌ش كه ئێستا باسده‌كرێت، پێموایه ده‌بێت له‌به‌ڵێن بچێته ده‌ره‌وه‌و ده‌بێت بكرێته كرداریى".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێستا ده‌وترێت سودانى هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم، هیچ كام له‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كان له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى نزیكتر نه‌بون‌و دڵسۆزتر نه‌بون بۆ كورد، به‌ڵام ده‌ریانپه‌ڕاندو نه‌یانهێشت هیچ بكات".