سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق لەسەر روداوی کوشتنی چوار سەربازەکە گەیشتە كەركوك
  2022-11-19       682       


وه‌فدێکی باڵای سەربازی عێراق بەسەرۆكایەتی عەبدولئەمیر یاراللە سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق گەیشتنە پارێزگای كەركوك، به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینەوە لەڕوداوی كوژرانی چوار سەربازەکەی عێراق لەسنوری پارێزگاکە.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاڤێستا محه‌ممه‌د بەڕێوەبەری ناحیه‌ی‌ قەرەهەنجیر رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار لەسنوری نێوان قەرەهەنجیرو كەركوك هێرشیانكرده‌ سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ چوار سه‌رباز كوژراون. وتیشی‌، لێكۆڵینەوە له‌روداوه‌كه‌ دەكرێت‌و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.

وەزارەتی بەرگری عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دوانیوڕۆی سەرۆكی ئەركانی سوپاو جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتوونەتە كەرتی فیرقەی هەشت بۆ ئەوەی لەنزیكەوە لەهۆكاری ڕوداوە تاوانكارییەكە بكۆڵێتەوە كە لەخاڵێكی سەربازی سوپای عێراقدا چوار سەربازی عێراق كوژران لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×