حكومەتی عێراق وادەى كەمكردنەوەی نرخى کارتى مۆبایلی راگەیاند
  2022-11-22       486       

حکومەتی عێراق وادەی هەڵگرتنى باجى دارایی لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێتی راگەیاند، بە ئامانجى دابەزاندنى نرخەکانیان.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێری “ناس” تێیدا ئامادەبو ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ڕاگرتنی باج خستە سەر کارتى مۆبایل و ئینتەرنێت، لە یەکی کانونی دوەمی ٢٠٢٢ەوە، واتە سەرەتای مانگی داهاتو."

بەرلەوە د.هیام ئەلیاسیری وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق رایگەیاندبو"لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمەی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی نرخی کارتی مۆبایل بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دۆسیەیە لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشکەش دەکرێت و دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدات، جەختیشی لە گرنگی پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەو پرسە کردەوە.

یاسرى وتیشى، شانازی دەکات کە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل پەسەند دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ خواستى حکومەت بۆ پشتگیریکردنی چینى هەژار.    

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×