مەزڵوم كۆبانێ داوا لە ڕووسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگری لە هێرشەكانی توركیا بكەن
  2022-11-23       607       

فەرماندەی گشتی هێزەككانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، داوا لە ڕووسیا و ئەمریكا دەكەین كار بۆ ئارامكردنەوەی ڕەوشی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان بكەن.

ئاوێنه‌: مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە بۆ ئاژانسی AFP ڕایگەیاند، ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین و بانگ لە هەموو لایەنەكان دەكەین، بەتایبەت داوا لە ئەمریكا و ڕووسیا دەكەین، تا ڕێ لە ئۆپەراسیۆنی نوێی توركیا بگرن.

ڕاشیگەیاند “دەبێت ئەمریكا هەڵوێستێكی توند نیشان بدات تاكو هیچ نەبێت ڕێگری لە بۆمببارانكردنی سڤیلەكان بگرن”.

ئاشكراشیكرد” توركیا دەیەوێت بە درێژایی 30 كیلۆمەتر سنوورەكە داگیربكات، ئەوەش بۆ ئەوەی وەك توركیا خۆی دەڵێت هەرێمێكی ئارام پێكبهێنێت و ئەو ناوچانە وەك كارت بەكاربهێنێت”.

توركیا ڕۆژی 20ی نۆڤەمبەری 2022 ئۆپەراسیۆنێكی نوێی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×