پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لایەن هێزەکانی پۆلیس لە رانیە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابوە ژێر گڵ دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە"بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت."
ئاماژەی بەوەشداوە"بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە بەردەوامە."