محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوادەكات پرۆژە یاسای بودجە بەزوترین كات تەواوبكرێت و پێشكەش بە پەرلەمان بكات بەمەبەستی پەسەندكردن و جێبەجێكردنی.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد بۆ گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سودانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه به‌زوترین كات و پێشكەشكردنی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌بێ دواكه‌وتن.
سودانی جەختیشی كردەوە كە پڕۆژە یاساكە بە ئامانجی جێبەجێكردنی ئەولەویەتی كابینەی وەزاریی حكومەتە كە خۆی دەبینێتەوە لە نەهێشتنی بێكاری و كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و باشتكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازیی ئابوری.