یەکێک لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە پۆلی 12 لە کەرکوک بەناوی ئەحمەد ئازاد عاسی، ته‌مه‌ن 17 ساڵان دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی رۆژێک، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و پۆلیس دەڵێت، گوللـەیەک بەسەر دڵییەوە نراوە.
ئاوێنە: موقەدەم عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2022، بە میدیاکانی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ لە دەوامی زانکۆ گەڕاوەتەوە، ئەحمەد بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک پڕۆژەی سۆما سیتی دۆزرایەوە کە گولـلەیەک بەسەر دڵییەوە نراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە هاوڕێی خۆی بوون.
هاوكات كه‌سوكاره‌كه‌ی باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه و گومانیشیان له كه‌س نییه.