قاچاغچییەکی چەک لە سلێمانی دوای راکردنی لە بازگەیەکی ئاسایش ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و دەستگیرکرا
  2022-11-30       458       

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە، قاچاغچییەکی بواری چەک دەستگیرکراوە.

ئاوێنە: ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی وردەکاری ھەوڵێکی قاچاغچێتی چەکی لە سنووری سلێمانی ئاشکرا کرد، کە بە نیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی ساغی بکەنەوە .

 بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، "رۆژی پێنج شەممە ٢٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوە و جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری، خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت و دواتریش دەستگیردەکرێ , دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە پێکھاتووە لە زیاتر دووسەدوپەنجا دەمانچە."


بەپێی زانیارییەکان دوای رەزامەندی دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکردووە و وەک لەراگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، زانیاری زیاتر بەدەستھاتووە لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا (کایەندا) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاغچی دەستیبەسەرداگیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە، پێنج ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک) کە ئامادەکرابوو بە قاچاغ مامەڵەی پێوەبکرێت.

هەر بەپێی راگەیاندراوەکەی ئاسایش تەواوی کەیسەکە رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×