43 كۆچبەر كە زۆربەیان كوردن رزگاركران
  2022-12-01       382       


رەنج پشدەری رۆژنامەنووس رایگەیاند، كۆچبەرەكان ژمارەیان 43 كەسە و بە وتەی خۆیان زۆربەیان كوردن، لەناویاندا سێ ژنی دوو گیان هەیە كە حاڵیان باش نییە.

ئاوێنه‌: وتیشی، كۆچبەرەكان لە كاتژمێر 1:00 ی شەوی رابردووەوە لە رێگەی ئاوییەوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتوون، بەڵام بەهۆی شەپۆلی زۆرەوە نەیانتوانیوە بە زوویی بگەن.

باسی لەوەشكرد، كۆچبەرەكان لە رێگەی ئەو رۆژنامەنووسەوە داوای بەهاناوەچوونیان كرد و دوای گەیاندنی پەیامەكەیان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی دەریاوانی بەریتانیا كۆچبەرەكانی رزگار كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×