گۆڕانكارییەكانی نێو پارتی ئاشكراكران
  2022-12-05       950       

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک دراوە و زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کراوەتە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و لە شوێنی هێمن هەورامی دەستبەکار دەبێت و هەروەها ئەحمەد كانی وەك وەزیری ئەوقاف لە جێی پشتیوان سادق دەستبەكاردەبێت.

ئاوێنە: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوەوەو بڕیاریدا زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بخاتە شوێنی هێمن هەورامی و ببێتە جێگری سەرۆکی پەرلەمان؛ هەروەها پەرلەمانتار رێبوار بابکەیی، لە شوێنی زانا مەلا خالید، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی.

 بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی، ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەبێتە وەزیری ئەوقاف و لە شوێنی پشتیوان سادق دەستبەکار دەبێت؛ هەروەها عەبدولخالق باپیری-ش، دەبێتە بریکاری وەزیری پێشمەرگەو لە شوێنی سەربەست لەزگین دەستبەکار دەبێت.

 گۆڕانکارییەکانی دیکە بەمشێوەیە دەبن:

- بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 2ی هەولێر

- کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 16

- ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر

- مەحمود ئێزدی و نازم هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا

- ساناو جوانڕۆیی و دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی

- ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی گەرمیان

- ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی 20ی شێخان

- سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک

- مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×