ناوه‌ندی نه‌خیل بۆ ماف و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس شیرین ئه‌بو عه‌قله ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن و "هیواداریشین بڕیارێكی هاوتای تاوانه‌كه ده‌ربچێت".
ئاوێنە: ناوه‌ندی نه‌خیل بۆ ماف و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، "ستایشی ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس شیرین ئه‌بو عه‌قله بۆ دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌و دۆسیه‌یه له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڕیاردانێكی لێبكه‌وێته‌وه كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه‌ی كه سوپای ئیسرائیل دژی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌نجامیانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیوا و گه‌شبینی زیندوده‌كاته‌وه له چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له دۆسیه‌ی هاوشێوه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن هه‌بوه و هێشتا دۆسیه‌كانیان به‌هۆی دواخستن و ئاماده‌نه‌بون له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ڕژێمه‌كانه‌وه په‌راوێزخراون".
رۆژی 11ی مانگی )ئایار/5)ی ئه‌مساڵ رۆژنامه‌نوسی دیاری عه‌ره‌ب و په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له ئیسرائیل شیرین ئه‌بو عه‌قله، له‌كاتی روماڵكردنی رۆژنامه‌وانی گه‌مارۆدانی كه‌مپی جنین كوژرا.
َ
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستین و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلیان تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی كه به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كچه‌یان كردوه‌ته ئامانج، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاكه‌تێكی فلاكی له‌به‌ردا بوه كه له‌سه‌ری نوسراوه "پرێس".
له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، ئیسرائیل به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوه كه پێده‌چێت ئه‌بو عه‌قله له "ته‌قه‌ی نه‌خوازراو"دا به‌هۆی سه‌ربازێكی ئیسرائیلییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت كه دركی به‌وه نه‌كردوه ڕۆژنامه‌نوسه و ئه‌نجامه‌كانیش لادان بون له هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایی ئیسرائیل كه ناتوانرێت بزانرێت كێ ته‌قه‌ی كردوه.
له سه‌ره‌تای مانگی (ته‌مموز/7)ی رابردو، ئیداره‌ی بایدن ڕایگه‌یاندبو، "پێده‌چێت ئه‌بوعه‌قله به‌هۆی ته‌قه‌ی نه‌خوازراوی ئیسرائیله‌وه كوژرابێت، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی بالیستیكی فیشه‌كه‌كه كه له جه‌سته‌ی ده‌رهێنراوه، "بێ ئه‌نجام بوه".