2019-07-16   2121     
گۆڤارێکی وابه‌سته به په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هاوپه‌یمانانی هه‌میشه‌یی و کاتیی دۆناڵد تره‌مپ نابێت متمانه به ناوبراو بکه‌ن چونکه تره‌مپ خه‌یانه‌تی له هاوپه‌یمانه‌کانی له سووریا و ته‌نانه‌ت له لیبیاش کردووه.
ئاوێنه: فارن پاڵسی ئه‌ین فوکووس گۆڤاری وابه‌سته به په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ده‌ره‌کی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به که‌سێک وه‌سف ده‌کات که خه‌یانه‌ت له هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات. گۆڤاره‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که تره‌مپ کوردی سووریای له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه گریمانه‌کراوه‌کانی تورکیا به‌جێهێشتووه و چیتر له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر پشتیوانی له هاوپه‌یمانه لیبیاییهکهی ناکات.
گۆڤاره‌که ته‌ئکیدی کردووه که دۆناڵد تره‌مپ له حاڵێکدا کوردی سووریای له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا به‌جێهێشتووه که کوردی سووریا له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌ورێکی گرینگی له شکستهێنانی چه‌کدارانی داعش له سووریا گێڕاوه و زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا ستایشی لێهاتووییی کوردی سووریا ده‌که‌ن.
فارن پاڵسی ئه‌ین فوکووس ئاماژه به‌وه ده‌کات که بریاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ گیانی هێزی کوردی سووریای خستۆته مه‌ترسییه‌وه و هێزه سه‌ربازییه‌کانی مسراته‌ی لیبیاش له‌لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه ده‌کرێنه ئامانج.
گۆڤاره‌که له درێژه‌ی شرۆڤه‌که‌یدا تیشک ده‌خاته سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له ئه‌فریقا و ئاسیا و هه‌وڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌کانی ناوبراو نیسبه‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و ده‌نووسێت: له ئێستادا پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا دوا که‌وتووه به‌ڵام هێشتا دیار نییه که تره‌مپ به‌رنامه‌یێکی درێژخایه‌نی بۆ پشتیوانی له کوردی سووریا هه‌یه یان نا.
له ئه‌نجامدا گۆڤاری وابه‌سته به په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ده‌ره‌کی ئه‌و خاڵه ده‌خاته‌ڕوو که تره‌مپ له دۆخه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌کاندا هاوپه‌یمانه‌کانی به‌جێهێشتووه و به لایه‌وه گرنگ نییه که هاوپه‌یمانه‌کانی دوێنێی ناوبراو به‌ره‌وڕووی چ مه‌ترسیه‌ک ده‌بنه‌وه.