هێرشێكی چەكداری لە دیالە كوژراو برینداری لێكەوتەوە
  2022-12-19       376       

ئەمشەو دوشەممە، هێرشێكی چەكداری لە نزیك گوندێكی  سنوری شارۆچكەی خاڵسیان لە پارێزگای دیالە داوە، پۆلیسی پارێزگاكە دەڵێت: هەشت کەس کوژراون و 3 کەسی دیکەش بریندار بون.

 ئاوێنە: عەمید نیهاد عەبادی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە روداوی راگەیاندوە كە هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە لە نزیك گوندی ئەبوبالی لە سنوری شارۆچکەی خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە، بەوهۆیەوە هەشت کەس کوژراون.

بەڵام بەپێی میدیا عێراقییەكان كە پشتیان بە "بروسكەیەكی ئەمنی رەسمی" بەستوە، دەڵێن، هێرشەكە لەلایەن داعشەوە ئەنجام نەدراوە بەڵكو لەلایەن چەكداری نەناسراوەوە بوەو روداوەكەش "روداوێكی تاوانكاریی عەشایری" بوە.

بەگوێرەی زانیارییە لە هێرشەكەدا سێ كەسیش برینداربون كە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×