بانکی ناوەندی عێراق: سەرکەوتوبوین لەڕێگریکردن لەدابەزینی زیاتری بەهای دینار
  2022-12-31       221       


پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ده‌ڵێت، سەرکەوتوبون لەرێگریکردن لەدابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

ئاوێنه‌: مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و ئاماژەی بەوەداوه‌ كه‌ سەرکەوتوبون لەرێگریکردن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

ده‌شڵێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دۆخێکی کاتییە و بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆی و دەرەکییەوەیە.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ دۆخی عێراق لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە باشترە و ناتوانرێت بەراوردبکرێن.

مستەفا غالب ئەوەشی خستەڕو، بانکی ناوەندی کۆمەڵێک ڕێکاری گرتووتەبەر بۆ گێڕانەوەی بازاڕی دراوی بیانی بۆ دۆخی سروشتی خۆی.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×