هادی عامری: بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لەپیلانی ئەمریکا
  2022-12-31       545       
هادی عامری

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح  پێیوایه‌ كه‌ تائێستا عێراق سەربەخۆیی ئابوری نییە. ده‌شڵێت، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لەپیلانی ئەمریکا.

ئاوێنه‌: لەبۆنەیەکی تایبەت بەسێیەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس، هادی عامری ڕایگه‌یاند، "بەراشکاوانە تائێستا عێراق سەربەخۆیی ئابوری نییە. شەڕی ئەمڕۆمان پێویستە شەڕی ئابوری بێت." 
 
هادی عامری کە هاوپەیمانییەکەی زۆرترین گروپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت وتیشی‌، "تائێستا ئەمریکییەکان دەسەڵاتیان بەسەردامان دەشکێت، بەرزبونەوەی نرخی‌ دۆلار بەشێکە لەپیلانی ئەمریکا. لەبابەتی ئابورییدا دەست بەستراوین و پارەیەکی زۆرمان لە ئەمریکایە." 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×