ملیارەها دۆلار لەڕێگه‌ی چوار بانکی هەرێمەوە براوەتە دەرەوە
  2023-01-22       1252       

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەڕێگەی چوار بانكی هەرێمەوە ملیارەها دۆلار براوەتە ده‌رەوەی عێراق‌و هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی ماوە بۆ درێژكراوەی كوردستان لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی:"ملیارەها دۆلار لەڕێگه‌ی چوار بانکی هەرێمەوە براوەتە دەرەوەو شەو لەگەڵ سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق وردەکاری باسدەکەین".

ئاشكرابونی چونە دەرەوەی ملیارەها دۆلار هاوكاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی دۆلارداو لەماوەی مانگێكدا بەهای 100 دۆلار لە147 هەزارەوە گەیشتۆتەوە 166 هەزار دینار.

دوێنێ، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەهەرێمی کوردستان دۆسێی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن (ڕ.ع)و تۆڕەکەیەوە لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییە، ئاسایش‌و لایەنی دیکەی ئەمنی‌و دادگاو داواکاری گشتی، پێویستە کەمتەرخەمی نەکەن لەسەر ئەم تاوانە نێودەوڵەتیە مەترسیدارەی سپیکردنەوەی پارە، دۆسێکە ئێوە داشیخەن لەئاستی عێراق هەنگاوی گەورەی بڕیوەو ئەم گەندەڵکارانە لەبەریتانیابن یان هەر وڵاتێکی دیکە سەرەنجامیان سزای یاسایی توندە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:"(ڕ.ع) خەڵکی سلێمانییە لەبانکی شه‌رقولئه‌وسه‌ت لقی سلێمانی خەریکی تەزویرکردنی مەنەفێست‌و ئەوراقی گومرگ بون‌و سەدان ملیۆن دۆلاریان سپیکردۆتەوە لەڕێی مەزادی عوملەی بانکی مەرکەزی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×