پۆلیسى دهۆک: بکوژ پەیوەندى توندوتۆڵى لەگەڵ بنەماڵەى کوژراوەکانی مێردین هەبووە
  2023-01-22       2014       

پۆلیسى دهۆک، ناسنامەى بکوژى ئەو خێزانە پێنج کەسییە ئاشکرا دەکات کە هەفتەى رابردو لە باکورى کوردستان کوژران. دەشڵێت: بکوژ پەیوەندى توندوتۆڵى لەگەڵ بنەماڵەى کوژراوەکان هەبووە.

ئاوێنه‌: هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆک رایگەیاند: ئەو تۆمەتبارە سەرەکییەى خێزانە پێنج کەسییەکەى دهۆکى لە پارێزگاى مێردینى باکورى کوردستان کوشتووە، ناوى (ف أ)، ماوەى چەندین ساڵە لە پڕۆژەى (ئەڤرو ستى) لە شارى دهۆک وەک خزمەتگوزارى کارەبایى کارى کردووە.

ئاشکراشى کردووە، تۆمەتبار پەیوەندی و تێکەڵاوى باشى لەگەڵ بنەماڵەى قوربانییەکان هەبووە و کاتێک زانیویەتى خێزانەکە سەردانى تورکیا دەکەن، پێش رۆژێک چووەتەوە باکورى کوردستان و پلانى کوشتنى ئەو کەسانەى داناوە.

رۆژى پێنجشەممەى رابردو لە پەلامارێکی چەکدارییدا بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای مێردین، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان، کوژران کە ئەندامانی یەک خێزان بون، ئەوانیش بریتی بوون لە؛ هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (٣٩ ساڵان)، واحیدە حەیدەر جاسم (٦٣ ساڵان)، عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (٦٩ ساڵان)، دوو کەسی دیکەش بە ناوه‌كانی چیمەن شاهین خالید (٧٥ ساڵان) و ئەحمەد جەلالەددین ئیبراهیم (٤٥ ساڵان) برینداربوون.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×