ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ورده‌كاریی كێشه‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتى ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى دوژمنى یه‌كتر نین‌و هه‌ردولامان ده‌مانه‌وێت زۆرترین ده‌نگده‌ر بۆخۆمان ڕابكێشین".
ئاوێنه: سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پارتى‌و یەکێتى له‌په‌یوه‌ندیدان‌و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئاسایی بكه‌نه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له‌بنه‌ڕه‌تیشدا په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایین، چونكه پارتى‌و یه‌كێتى دوو ڕێكخراوى جیاوازن له‌سیستمێكى فیدراڵى فره حزبى كارده‌كه‌ن، له‌ناو ئه‌و سیستمه‌شدا ئه‌كید جیاوازیى هه‌بوه‌و ئێستاش هه‌یه‌و له‌داهاتوش ده‌بێت".
پیره به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"ئه‌گه‌ر پێتانوایه ئه‌مجاره دابنیشین‌و دواتر هیچ جیاوازیه‌ك نابێت، شتى وا نابێت، به‌ڵام یه‌ك شت گرنگه، مه‌فهومى كێبڕكێى سیاسى له‌دوژمنایه‌تى سیاسى جیابكرێته‌وه، ئێمه‌و پارتى دوژمنى یه‌كتر نین، به‌ڵكو منافسى سیاسى یه‌كترین، ده‌مانه‌وێت به‌به‌رنامه‌ى خۆمان زۆرترین ده‌نگده‌ر ڕابكێشین، ئه‌مه بۆ پارتیش به‌هه‌مانشێوه‌یه".
مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى وتیشى:"ئێمه له‌به‌غدا دانیشتین‌و له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ڕێكه‌وتنمان كرد، به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌ش داده‌نیشین‌و پێداچونه‌وه به‌ڕێكه‌وتننامه‌ى نێوانماندا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كى دیكه‌ش ئاماده ده‌كه‌ین".
لەبارەى نیگەرانیەکانى یەکێتى لەپرسى پێکهاتەکان، سەعدى پیرە ڕایگەیاند، "ئێمه نامانه‌وێت كورسیه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه له‌په‌رله‌مان، به‌ڵام ناشكرێت كه‌سێك له‌پێكهاته‌یه‌ك كه كادیرى حزبێكه نه‌ك پێكهاته‌كه‌ى خۆى كورسیه‌كى هه‌رزانى بۆ حزبه‌كه‌ى ده‌ستبكه‌وێت، ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه نوێنه‌رى توركمان‌و مه‌سیحیه‌كان پێویسته نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وان بكه‌ن، نه‌ك پارتى‌و یه‌كێتى".
داواكاریه‌كیشى ئاراسته‌ى پێكهاته‌كان كرد‌و داوایكرد، "پێویسته خۆتان به‌دوربگرن له‌كێشه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى‌و نه‌بنه به‌شێك له‌كێشه‌كان، وه‌ك چۆن له‌كاتى شه‌ڕى ناوخۆ بێلایه‌ن بون، با هه‌ر ئاوا به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه".
به‌ته‌نزه‌وه باسى به‌یاننامه‌كانى حزبه‌كه‌یی‌و پارتیش كرد‌و وتى:"ئه‌و به‌یاننامانه‌ش كه پارتى‌و یه‌كێتى بڵاویانده‌كه‌نه‌وه زۆر ئاسایین، جارى وا هه‌یه نوسه‌رى یه‌كێكیان قه‌ڵه‌مى درێژتره‌و ئه‌وى دیكه كورتتره".