شەش کەس لەسەر کوژرانی پێنج هاونیشتمانییەکەی دهۆک دەستگیرکران
  2023-01-23       857       

بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی كوشتنی پێنج هاوڵاتییەكەی دهۆك لە مێردین، هێزە ئەمنییەكانی توركیا تا ئێستا شەش کەسیان دەستگیركردووە كە یەكێكیان ماوەی 10 ساڵ لە دهۆك كاریكردووە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای توركیا، ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو تۆمەتبارانە كە یەكێكیان ژنە لە مێردین بەڕێوەچووە و وتەیان لێوەرگیراوە.

ئاشكراشیانكردووە كە بەشێك لە تۆمەتبارەكان رەوانەی پزیشكیی دادوەری كراون بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆرەكانیان.

بەرەبەیانی رۆژی 19ـی ئەم مانگە، لە مێردینی باکووری کوردستان هێرشکرایەسەر پێنج هاوڵاتیی شاری دهۆک کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چووبوونە باکووری کوردستان و هەر پێنجیان بە گولـلە كوژران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×