دواى كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى یه‌كێتى‌و گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشكرایده‌كات، به‌مزوانه پارتى‌و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه، به‌رپرسێكى دیكه‌ى گۆڕانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گۆڕان پێشنیازیكردوه هه‌ڵبژاردن بكرێته فره‌بازنه‌یی".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى‌و وه‌فدێكى هاوڕێى، چونه مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى له‌ئاستى لوتكه‌دا كۆبونه‌وه، دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژى گۆڕان وتى:"باسى كێشه سیاسییه‌كانمان كرد كه په‌یوه‌ندیی به‌پارتى‌و یه‌كێتیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه، به‌مزوانه ئه‌و دوو لایه‌نه كۆبونه‌وه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌و هه‌ر دواى كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانى، یاسین حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان ئاشكرایكرد، "به‌منزیكانه پارتی‌و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانیش به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان وتویه‌تى:"گۆڕان پێشنیازیكردوه هه‌ڵبژاردن بكرێته فره‌بازنه‌یی له‌هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى وت:"هه‌ڵبژاردن بكرێته فره بازنه‌یی‌و تۆماری بایۆمه‌تری بكرێت، گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانى داوایكرد، یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه یان یاسایه‌كی نوێ ده‌ربچێت".
هه‌روه‌ك جه‌ختیكرده‌وه، "گۆڕان پێشنیازیکردوە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت‌و پێکهاتەکانیش لەهەڵبژاردندا تۆمار‌و بنکەی تایبەت بەخۆیان هەبێت".