پاش ئەوەی ئەمڕۆ دوشەممە، پێنج تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی پێنج هاوڵاتییەكەی خەڵکی دهۆک لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە مێردینی باکوری کوردستان، چونە بەردەم دادوەر، بڕیاری زیندانیكردن بۆ چواریان دەرچو و یەكێكیشیان بە مەرج ئازادكرا.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی توركیا، دادگای مێردین دوای وەرگرتنی وتە لێیان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتباران، بڕیاریدا چوار لەو پێنج کەسەی تۆمەتباری دۆسیەکەن، بخرێنە زیندان و کەسەکەی دیکەش بە مەرج ئازاد بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو چوار كەسەی بڕیاری زیندانیكردنیان دراوە پێكدێن لە (ف. ئـ.)، (ئـ. ك.)، (م. ی.) و (چ. ب.)، هەروەها تۆمەتبار (م. ش.) به مهرج ئازاد كراوە.
میدیای رەسمی توركیا ئەوەشی وتوە، رێكاره یاساییهكان لهگهڵ تۆمەتباری شهشهمی دۆسیەكە له فهرماندهیی جهندرمه بهردهوامن.