ئەمڕۆ دوشەممە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن كۆبونه‌وه. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت، دەبێت هەرچی زوترە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی نائاسایی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و جێگركردنی فرەبازنەیی ئەنجام بدات.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فراكسیۆنه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موان پابه‌ندی ئه‌و ماوه یاساییه ده‌بن كه دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا بڕیار درا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاوبۆچونی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات و له كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كاندا بیخاته‌ڕو."
لەدوای كۆبونەوەكەش هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی، پوختەی بۆچونمان لەکۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەوە بوە كە "دەبێت ھەرچی زوترە دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت بۆ خوێندنەوەی یەکەمی ئەو پێشنیارە یاساییانەی کە پێشتر لە لایەن فراکسیۆنە جیاجیاکانەوە پێشکەشکرابون بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و جێگیرکردنی فرەبازنەیی و تۆماری بایۆمەتری دوایین لیستی دەنگدەرانی ھەڵبژاردنەکانی مانگی ١٠ی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق."
هێمن هەورامی وتوشیەتی"دوای ھاتنە ئارای خاڵی ھاوبەش و تێگەیشتنی سیاسی لایەنەکان لەسەر فرەبازنەیی، ئەرکی پەرلەمانە رێوشوێنە یاساییەکانی بگرێتەبەرو چیتر وەخت بەفیڕۆ نەدرێ و کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوەو زەمینەی تەکنیکی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەمساڵدا ئامادە بکەن."