ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی دو مانگی رابردودا، 108 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و 196 کەسیش بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركراون و دەستیش بەسەر سەدان كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
ئاوێنە: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، له ماوه‌ی (21ی تشرینی دوه‌می 2022) تا (21ی كانونی دوه‌می 2023)، له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیكه توانراوە 108 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و 196 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه: هه‌روه‌ها لەو ماوەیەدا توانراوه دەستبگیرێت بەسەر 363 كیلۆ و 432 گرام ماددەی هۆشبەر، 81 شیت حەبی هۆشبەر، 127 بوتڵ گازی ئامێرەکانی ساردکەرەوە کە 641 کیلۆگرام شلەیەکی تێدا هەڵگیراوە و رێژەی %75ی لە ماددەی کریستاڵ پێکهاتوەو 11.800 کیلۆگرام چای وشک کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری ئەمفیتامین.
ئەوەشی خستۆتەڕو، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیركراو پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەر كراون.