پۆلیسی هەولێر: گیانلەدەستدانی پیاوەكەی گوندی لوبنانی بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە نەبوە
  2023-01-23       669       

ئەمڕۆ دوشەممە، پیاوێک لە گوندی لوبنانی لە هەولێر گیانی لەدەستداو وابڵاوکرایەوە کە بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە بوە، بەڵام وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان گیانلەدەستدانی ئەو پیاوە بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە نەبوە.

ئاوێنە: موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە روداوی راگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ج. ئـ)یە، لەدایکبوی ساڵی 1950یە، دادوەر بوە لە موسڵ، بەڵام خانەنشین بوەو لە دهۆک دادەنیشت.

 بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەیدا سەردانی هەولێری کردوەو چونەتە گوندی لوبنانی بۆ لای دو هاوڕێی کچیان، پاشان ئەو پیاوە گیانی لەدەستداوە.

 دوای روداوەکە، پۆلیس هاوڕێی ئەو پیاوە و هەردو کچەکەیشی دەستگیرکردون و تەرمی (ج. ئـ)یش گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

هۆگر عەزیز وتویەتی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو توشی جەڵتەی دڵ بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×